په‌یامی سه‌ره‌خۆشی وته‌بێژی شۆرای مه‌رکه‌زی سوننه‌ت ( شمس ) بۆ به‌ڕێز کاک بابا شێخ حوسه‌ینی سکرتێری سازمانی خه‌بات‌و ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی ئه‌و سازمانه.
به ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێز/ کاک بابا شێخ حوسه‌ینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات‌ی کوردستانی ئێران!
به‌رێزان/ ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات‌ی کوردستانی ئێران!
به داخ‌و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه خه‌به‌رمان پێ گه‌یشت که جه‌نابی مامۆستا شێخ جه‌لاله‌ددینی حوسه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌بات‌ی کوردستانی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه 30 ی پوشپه‌ری 1389 هه‌تاوی ماڵئاوایی له گه‌ل‌و نیشتمانه‌که‌ی کرد.
مامۆستا شێخ جه‌لال که‌سایه‌تیه‌کی شۆڕشگێڕ، نیشتمانپه‌روه‌ر، ئه‌دیب، شاعیر‌و زانایه‌کی ئایینی بوو که به عه‌مه‌لی سه‌لماندی دڵسۆزی گه‌ل‌و نیشتمان‌و ئایینه‌که‌یه‌تی.
مامۆستا له‌و زانایانه بوو که هه‌ر دوو چه‌مکی نه‌ته‌وا‌یه‌تی‌و ئایینی پێکه‌وه گرێ دابوو و له‌م ڕێگایه‌ش دا چ له زه‌مانی رێژێمی شا‌و چ دوایی هاتنه سه‌ر کاری ڕێژیمی به نێو ئیسلامی، ساتێک له خه‌بات‌و تێکۆشان کۆڵی نه‌داو به قه‌ولی خۆی که ده‌یفه‌رموو: " تاسته‌مم له سه‌ره ڕێی خه‌باتم له به‌ره "، تا دوا ساته‌کانی ژیانی له مه‌یدانی تێکۆشان دا بوو.
له لایه‌ن خۆم‌و هاوبیرانم له شۆرای مه‌رکه‌زی سوننه‌ت ( شمس ) پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیتان ئاراسته ده‌که‌م‌و خۆمان به شه‌رێکی غه‌م‌و په‌ژاره‌تان ده‌زانین‌و له خودای خاوه‌ن به‌زه‌یی عه‌فوو به‌خشین بۆ جه‌نابی مامۆستا‌و سه‌بوری له سه‌ر ئه‌م موسیبه‌ته بۆ ئێوه داواکارین.
ئه‌لحه‌ق که مردنی عالمێک، مردنی عاله‌مه ( موت العالم موت العالم ).
انا لله و انا الیه را‌جعون
ئه‌حمه‌د ئیسماعیلی
وته‌بێژی شۆرای مه‌رکه‌زی سوننه‌ت ( شمس )
31 ی پوشپه‌ڕی 1389 هه‌تاوی